وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆكاری سوتانی پێنج ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێری ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه چوار ئۆتۆمبێلیان به‌هۆی به‌نزین و دانه‌یه‌كی تریشیان به‌هۆی فویل په‌م بووه.
دوێنی دووشه‌ممە له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری هه‌ولێر 5 ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و سوتان.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان، فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرتی بەرگریی شارستانی هه‌ولێر سوتانی دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووە و ئه‌مه له‌سه‌ر زاری خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان وەرگیراوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی تر بەهۆی گۆڕینی فیول پەم بووە بەبێ ئەوەی شوفێره‌كه سەری پاتری لاببات و لە کاتی لێکردنەوە فیول پهمهكه شۆرت دروست بووە، ئۆتۆمبێلێكی تریش به‌هۆی غازی بەنزینی خراپ گڕی گرتووه و سوتاوه.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێرانیشی كرده‌وه كه ئاگاداربن و پشتگوێ خستنی بچووکترین کەموکوڕی، ئەگەری گەورەترین کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.