شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغداد دەکات

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغداد دەکات

ئاب 7, 2023 09:49
شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

شاندێکی مەکتەب سیاسی پارتی سەردانی بەغداد دەکات و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ حزب و سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدەدات.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ژمارەیەک حزب و سیاسییەکانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

بە گوێڕەی هەمان سەرچاوە، شاندەکەی مەکتەب سیاسی پارتی، پرسی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز و ژمارەیەک پرسی دیکە لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێ دەکات. 

شایەنی باسە فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و هەر یەکە لە هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، فوئاد حوسێن و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی ئەندامێتی شاندەکە دەکەن.

En az 10 karakter gerekli