بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە میدیاکان دراون، ئەو خشتەیەی مووچە بڵاوكراوەتەوە فەرمیی نییە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەكەی بەغداد بە شێوەی نەختینە وەردەگرێت و رێكارەكان بەكۆتا دەهێنێت و خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بڕیاری لەسەر داوە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت بڕەكەی هەر ئەو 598 ملیار دیناریە و بۆ مانگی شەشە و هیچ بڕە پارەیەكی دیكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی ئەم مانگە رەوانە ناكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانەكە پڕبكرێتەوە و ئەمرۆ پێنجشەممە خشتەی مووچە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنی چوراشەممە حكومەتی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەكرد.