بەغداد 598 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد

بەغداد 598 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد

ئاب 2, 2023 13:27
بەغداد 598 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیاربوو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و بۆئەوەی بتوانرێت مووچەی مانگێك بەتەواوی دابەشبكرێت.

ئێوارەی دوێنێ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە و “بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردوە، رۆژانەش 55 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەردەگرین”.

لەبەرامبەریشدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەچەندین میدیاو كەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام  تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

En az 10 karakter gerekli