لەهەولێر پێدانی بەنزینی 750 دیناری سنوورداردەكرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەهەولێر پێدانی بەنزینی 750 دیناری سنوورداردەكرێت

لەهەولێر پێدانی بەنزینی 750 دیناری سنوورداردەكرێت

ئاب 1, 2023 10:50
لەهەولێر پێدانی بەنزینی 750 دیناری سنوورداردەكرێت
0

لایک

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشكردنی بەنزین لە شاری هەولێر، ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەكانی شارەكە دەكاتەوە کە بەنزینی 750 دیناری نۆڕماڵ، لەئەمڕۆوە هەر ئۆتۆمبێلێك تەنها 40 لیتر بەنزینی پێبدرێت، هەر وێستگەیەكیش سەرپێچی بكات، خۆی بەرپرسیار دەبێت.

سالار محەمەد رەمەزان سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشكردنی بەنزین لەئاگادارینامەیەكدا كە ئاڕاستەی بەنزینخانەكانی كردووە رایگەیاندووە، “لەئەمڕۆوە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك بەبڕی 30 هەزار دینار بەنزینیان بۆ دابینبكرێت كە دەكاتە 40 لیتر”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر وێستگەیەک سەرپێچی بكات و زیاتر لەو بڕە بداتە شۆفێران خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەنزینی پێنادرێت.


ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نرخی بەنزینی بازرگانی لە شاری هەولێر بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەنزینی 750 دیناریش قەرەباڵغی و لۆدێكی زۆری لەسەرە.

En az 10 karakter gerekli