حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات

حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات

ته‌مموز 31, 2023 12:34
حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات
0

لایک

بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە و چاوەڕێ دەکەین بەغداد شایستەکانی هەرێم بنێرێت و ئەوکاتە راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

دەڵێت، “لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق شایستەکانی هەرێم دەنێرێت و مووچە لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردووە و ئەمڕۆ زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا تێدەپەڕێت.

En az 10 karakter gerekli