وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا تاوتوێی پاڵپشتى دارایى قوتابیانى زانکۆکانیان کرد
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا تاوتوێی پاڵپشتى دارایى قوتابیانى زانکۆکانیان کرد

وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا تاوتوێی پاڵپشتى دارایى قوتابیانى زانکۆکانیان کرد

ته‌مموز 26, 2023 21:34
وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا تاوتوێی پاڵپشتى دارایى قوتابیانى زانکۆکانیان کرد
0

لایک

وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا بۆ تاوتوێکردنى پرسى دارایى زانکۆکانى هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر ئاسانکارى بۆ دابەشکردنى پاڵپشتى دارایى خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆکانى هەرێم.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئارام محەمەد، سەردانى وەزارەتى دارایى کردو لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکدا کە بەڕێوەبەرى گشتى بانکى هەرێم لە هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەى پرسە داراییەکانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێم کرا، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا رایگەیاند، “هاتوین لە نزیکەوە سوپاس و پیزانینی خۆم و وەزارەتی خوێندنی باڵاتان پێ ڕابگەیەنم بۆ هەموو هاوکاری وپشتیوانییە بەردەوامەکانتان بۆ وەزارەتەکەمان”.

وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی جەختی کردەوە بۆ سەرکەوتنی وەزارەتەکەی و پرۆژە زانستییەکانی هەمیشە چاویان لە هاوکاری و پشتیوانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا داواى لە وەزیرى دارایى کرد بۆ تەواوى مانگەکانى ساڵى ئەکادیمى داهاتوو پاڵپشتى دارایى قوتابیان و خوێندکاران بەردەوام بێت و هەوڵ بدرێت کێشەى نەختینەى بانکى دروست نەبێت و ئەو بانکانەشى ئەو کێشەیان هەیە چارەسەر بکرێت، هەروەها ئاسانکارى بکرێت بۆ دابەشکردنى ئەو برە پارەیەی کە پاڵپشتیی قوتابیان و خویندکارانی زانکۆکانن بۆ ئەمساڵی خوێندن وهێشتا وەریان نەگرتووە.

وەزیرى دارایى دوپاتیکردەوە، وەزارەتەکەیان هەوڵ دەدات بەبێ کێشە پاڵپشتی دارایى قوتابیان و خوێندکاران مانگانە لە کاتى خۆیدا خەرجبکرێت.

En az 10 karakter gerekli