پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیر كران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیر كران

پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیر كران

ته‌مموز 13, 2023 13:31
پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیر كران
0

لایک

ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، لەلایەن هێزەکانیانەوە، پێنج تۆمەتبار دەستگیر كران، کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵسابوون بە تۆمار کردن و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەك لە هەردوو رەگەز.

لەراگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (م، ح، س)، (ف، ع، ع)، (ک، ی، د)، (أ، ن، ش) و (ڕ، خ، س) دەستگیر كران کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت لە (تیکتۆک، تێلیگرام و فیسبووک) هەڵساون بە تۆمار کردن و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەك لە هەردوو ڕەگەز، دواتر لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە نەشیاوەكانی هەر کەسێک، داوای بڕێک پارەیان کردووە، هاوكات لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە خۆیان لە خەڵکانی بەتەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان ڕاکێشاون و گرتەی ڤیدۆیی نەشیاویان پێ تۆمار کردوون، بەم هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن. بۆیە دوای دەستگیركردنیان، ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.


ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێرەوە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، خۆیان لەو جۆرە پەیوەندییانەی بەدوور بگرن کە بە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەسانێك دروستیان کردووە كە جێی گومانن و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن تاوەكوو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن”.

En az 10 karakter gerekli