وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

ته‌مموز 11, 2023 17:25
وەزارەتی پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ئەم ساڵ گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی دانیشتوانی تەمەن 15-64 ساڵ 57%تە.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، “بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دانیشتووانەوە کە دەکەوێتە یازدەی مانگی تەمموزی هەموو ساڵێکەوە، وەزارەتی پلاندانان کاردەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ساڵی داهاتوودا”.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستە روو لەساڵی 2024 دا سەرژمێری دەکەین  بە ئامانجی خزمەتکردن و گەشەپێدان بە دروستکردنی داتابەیسێکی گشتگیر و تەواو”، هەروەها حکومەت گرنگییەکی زۆری داوە بە دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دوای دابینکردنی خەرجی پیویست بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمیسیۆنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ سەرژمێری، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران – وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامبدات بۆ پەسەندکردنی پلانی وردی ئەنجامدانی سەرژمێری”.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە:

ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ئەمساڵی 2023 بە (43) ملیۆن و (324) هەزار کەس خەمڵێندراوە.

رێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووان (2.5%)ـە.

رێژەی نێرینە (50.5%)، ڕێژەی مێینەکان (49.5%) لە کۆی دانیشتووان.

– ڕێژەی دانیشتوانی گروپی تەمەن کەمتر لە 15 ساڵ نزیکەی (40%)ی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا رێژەی دانیشتوانی نێوان تەمەنی 15-64 ساڵ “(57%)، گەنجانی ناوەوە گروپی تەمەنی (15-24) ساڵ لەسەدا (28%ی کۆی دانیشتووان) پێکدەهێنن.

– نزیکەی (50%)ی دانیشتووان لە پارێزگاکانی (بەغدا – نەینەوا – بەسرە – زی قار) چڕبوونەتەوە، و دانیشتوانی (شارەکان) (70%) بە بەراورد بە (30%) ڕێژەی دانیشتوانی گوندەکان پێکدەهێنن.

باشتربوونی بەرچاو لە تەندروستی کۆرپە و منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵدا تۆمارکرا، دوای ئەوەی رێژەی مردن لەناو ئەم پۆلەدا دابەزی بۆ کەمتر لە (20) مردن لە هەر (100 هەزار) منداڵ کە لەدایک دەبێت، کە ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی رەنگدانەوەی هەبوو لە باشتربوونی تەمەنی چاوەڕوانکراو و بەرزبوونەوەی بۆ (٧٤) ساڵ.

En az 10 karakter gerekli