ماکرۆن: مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ماکرۆن: مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکەین

ماکرۆن: مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکەین

ته‌مموز 11, 2023 15:15
ماکرۆن: مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکەین
0

لایک

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکەن کە توانای لەناوبردنی بەهێزە.

ماکرۆن کە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیایە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لەو رێککەوتنە کردووە کە دوێنێ کراوە بۆ بەشداریکردنی سوید لە ناتۆ.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا دڵخۆشی خۆی نیشان دا بەوەی فینلاند وەک ئەندامی ناتۆ لەسەر مێزی رێکخراوەکە بوونی هەیە.

ماکرۆن باسی لەوە کرد کە لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە تا ئێستا، فەڕەنسا هەژموونی سەربازیی ناتۆی لە باڵی رۆژهەڵات بەهێز کردووە و هەزار سەربازیی فەڕەنسی لە رۆما و 300ـی دیکە لە ئیستۆنیا جێگیرکردووە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەیشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی مووشەکی نوێی دوور مەودا رەوانەی ئۆکراینا دەکات کە توانای لەناوبردنی بەهێزە.

وتیشی: ”چەک و تەقەمەنی سەربار رەوانەی ئۆکراینا دەکەین. پێویستە رووسیا لەم جەنگەدا سەرنەکەوێت”.

راگەیاندنی نیشتمانیی فەڕەنسا بڵاوی کردەوە کە فەڕەنسا مووشەکی ئاراستەکراوی درێژ مەودا لە جۆری “SCALP” رەوانەی ئۆکراینا دەکات.

En az 10 karakter gerekli