جوتیار عادل: کابینەى نۆیەم نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری رەخساندووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جوتیار عادل: کابینەى نۆیەم نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری رەخساندووە

جوتیار عادل: کابینەى نۆیەم نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری رەخساندووە

ته‌مموز 10, 2023 12:46
جوتیار عادل: کابینەى نۆیەم نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری رەخساندووە
0

لایک

بە بۆنەى چوار ساڵەى دەستبەکاربوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئیڤێنتێک لەژێر ناوى “کوردستانێکى بەهێزتر” بەڕێوەچوو، سەرۆکى فەرمانگەى میدیا و زانیاریش دەڵێت: لەم چوار ساڵەدا کابینەى نۆیەم توانیویەتى زیاتر لە 80%ى کارنامەکەى جێبەجێ بکات.
لەو ئیڤێنتە تایبەتەدا، جوتیار عادل، سەرۆکى فەرمانگەى میدیا و زانیاریی وتى:” سەرەراى ئەو قەیران و ئاڵنگارییانەى روبەڕوى ئەم کابینەیە بوەتەوە دەتوانین بە بەڵگەوە بڵێین کە زیاتر لە 80%ـى کارنامەى ئەم کابینەیە بەدیهاتون.”

جوتیار عادل باسى لە جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەکە کرد و وتى: لەسەر ئاستى چاکسازى؛ ئەنجومەنى گشتى راژە دامەزراوە و یاساى چاکسازى دەرچوێنرانەوە و یاساى موچە و دەرماڵە و خانەشینیش پەسەند کراون.

وتیشى: رۆتینات لە سەرجەم فەرمانگەکان کەم کراوەتەوە و سندوقى سکاڵاى ئەلیکترۆنى دامەزراوە، هێڵى گەرمیش لە کاردایە و زیاتر لە 28 خزمەتگوزاریش بە ئەلیکترۆنى کراوە بۆ کەمکردنەوەى رۆتین وەک سیستمى خەرجى (کەى ئێم ئێف ئێس) مۆڵەتى شۆفێرى و دادنوس  و گرێبەستى ئەلیکترۆنى.

ئاشکرایشیکرد کە لەم کابینەیەدا سەرجەم بەرپرسە باڵا حکومییەکان فۆڕمى ئاشکرا کردنى بەرژەوەندییە داراییەکانیان پڕ کردوەتەوە و لە بوارى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى داراییشدا دوو پڕۆژەیاساى پێشنیار کراوە کە ئەوانیش یاساى رێگریکردن لە بە قاچاغبردنى نەوت و گاز و یاساى گرتنى کاڵاى قاچاغ و قەدەغە کراوەکان و مامەڵە پێکردنیان لە هەرێمى کوردستان و رەشنوسى بەرکارکردنى شوشتنەوەى مایە و مایەکردنى تیرۆریش پەسەند کراوە.

وتیشى: سەبارەت بە جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى سێ راپۆرت نێردراوەتە پەرلەمان و دو راپۆرتیش لەسەر کارنامەى کابینەى نۆیەم نێردراوە لە کۆى هەزار و 539 پرسیا وەڵامى 863 پرسیارى پەرلەمان دراوەتەوە و 123 جار وەزیرەکانى ئەم کابینەیە بەشدارى دانیشتنەکانى پەرلەمانیان کردوە و 107 جار لەگەڵ لیژنەکان کۆبونەتەوە.

هەروەک باسى لە ژمارەیەک کارى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم کرد کە ئەمانەن:

– زیادکردنى لیوا هاوبەشەکان لە 14 بۆ 21 لیوا و دامەزراندنى هێزى پشتیوانى یەک و دوو
– یاساى چەک دەرچوێنراوە و خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە
– لە سێکتەرى تەندروستى 83 پڕۆژە جێبەجێ کراوە
– 92%ـى پێوەرى زیرەک بۆ بەشداربوان بەستراوە و لەو ڕێیەوە 702 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە
– 12 مێگاوات وزەى خۆر بەرهەمهێنراوە و 10% بەفیڕۆچونى کارەبا کەم کراوەتەوە
– جێبەجێکردنى 260 پڕۆژەى دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى ناوەندەکانى خوێندن و گەڕاندنەوەى ژمارەیەک قوتابى بۆ خوێندن
– چوار بەنداو بە گوژمەى 243 ملیار دینار دروست دەکرێت
– 22 پۆند نۆژەنکراونەتەوە و 42ى دیکە لە بوارى جێبەجێکردندان
– بە گوژمەى 5.38 ملیار دینار رێگرى لە دروستبونى لافاو تەرخان کراوە
– 997 پڕۆژە بە گوژمەى 6.3 ترلیۆن دینار لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان جێبەجێ کراون
– پەسەندکردنى یاساى کار لە هەرێمى کوردستان و رێکخستنى پەیوەندنى خاوەن کار و کرێکار و هەزار کرێکار دەستەبەر کراون
– 100 هەزار هەلیکار تەرخان کراوە
– رێژەیەک لە یەکەکانى نیشتەجێون بۆ خانەوادەى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخان کراون

En az 10 karakter gerekli