کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمێکی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خستەکار
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمێکی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خستەکار

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمێکی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خستەکار

ته‌مموز 6, 2023 15:31
کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمێکی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خستەکار
0

لایک

کۆمپانیای تەکنەلۆجیا مێتا کە خاوەنی ئینستاگرام، فەیسبووک و وەتسئەپ’ە، پلاتفۆڕمی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سریدس “Threads” کە دەبێتە رکابەری تویتەر، خستە خزمەت بەکارهێنەرانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک کە مێتا بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە کراوە کە “Threads” پاتفۆرمێکی نوێیە کە لەلایەن تیمی ئینستاگرامەوە دروستکراوە بۆ چات و بڵاوکردنەوەی نووسین.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی ئەکاونتی ئینستاگرامەکانیانەوە بچنە ناو پلاتفۆرمە نوێیەکەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سنووری نووسین لەو پلاتفۆرمە ٥٠٠ پیتە، هاوکات دەتوانرێت لینک، وێنە و ڤیدیۆی پێنج خولەکیش بڵاو بکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە “Threads” بۆ سیستەمی iOS و ئەندرۆید لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتدا بەردەستە و دەتوانرێت لە App Store و Google Play Store دابەزێنرێت.

– لە ماوەی چوار کاتژمێری یەکەمیدا، پێنج ملیۆن ئەندامی تێپەڕ کرد

بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێتا، مارک زوکەربێرگ لە یەکەم پۆستی خۆیدا لە پلاتفۆرمەکەدا بڵاوی کردەوە: “دەی با ببینە ئەندام، بەخێر بێن بۆ پلاتفۆرمی Threads”.

زوکەربێرگ لە پۆستەکەیدا رایگەیاندووە، “پلاتفۆرمی “Threads” لە ماوەی چوار کاتژمێری یەکەمیدا، پێنج ملیۆن ئەندامی تێپەڕ کرد”.

En az 10 karakter gerekli