لەبارەی یەكخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد روونکردنەوە دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی یەكخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی یەكخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد روونکردنەوە دەدرێت

ته‌مموز 6, 2023 10:48
لەبارەی یەكخستنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد روونکردنەوە دەدرێت
0

لایک

لەسەر یەكخستنەوەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق بەپێی ئەو پڕۆژەیاسای ئامادەدەكرێت یەكبخرێتەوە”.

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاری لەسەر دەكرێت تایبەتە بە رێكخستنەوەی میلاكاتی دەوڵەت كە بڕیارە بخرێتە خشتەی كاری كۆبوونەوەكانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و بەوەش لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد یەكدەخرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەكراوە بۆ یەكخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغدادە كە سەرجەمیان یەكدەخرێن بە جۆرێك مووچەی فەرمانبەرێك لە هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی فەرمانبەرێكی پارێزگای بەسڕە مووچە وەربگرێت.

En az 10 karakter gerekli