له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌دا كه له 57 وڵات پێكهاتووه هاتووه: پێویسته هه‌ڵوێستی به‌كۆمه‌ڵ بۆ رێگریكردن له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر قورئانی پیرۆز و په‌یامبه‌ری ئیسلام رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، حوسێن ئیبراهیم ته‌ها سكرتێری رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی وتی: “پێویسته ئه‌و په‌یامه بنێردرێت، كه ره‌فتاری سووتاندنی قورئانی پیرۆز ته‌نیا رووداوێكی ئاسایی ئیسلامفۆبیا نییه”.
جه‌ختیشی له جێبه‌جێكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به رێگریكردن له بانگه‌شه و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق له نێوان ئایینه‌كاندا كرده‌وه.
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، كاره‌كه‌ی (مۆمیكا)ـی به‌كارێكی ترسنۆكانه و بێبه‌ها وه‌سفكرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزه له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقی له سوید بوو.
لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌سه‌ر داوه‌تننامه‌ی سعوودیه وه‌ك سه‌رۆكی ئێسته‌ی رێكخراوه‌كه، كۆبووه‌وه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان “حاجییان”، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و “نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی” پێدا بەهۆی “مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە”.