ئەردۆغان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید: کاردانەوەی خۆمان بە تووندترین شێوە دەخەینەڕوو
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەردۆغان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید: کاردانەوەی خۆمان بە تووندترین شێوە دەخەینەڕوو

ئەردۆغان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید: کاردانەوەی خۆمان بە تووندترین شێوە دەخەینەڕوو

حوزه‌یران 29, 2023 21:15
ئەردۆغان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید: کاردانەوەی خۆمان بە تووندترین شێوە دەخەینەڕوو
0

لایک

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا، له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، رایگه‌یاند: “کاردانەوەی خۆمان بە توندترین شێوە دەخەینەڕوو تا خەباتی پێداگرانە دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ئیسلام ئەنجام دەدرێت”.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌شداریی له‌ پرۆگرامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی له‌ ئیستانبوڵ كرد.
ئەردۆغان له‌میانی گوته‌كانیدا له‌باره‌ی سووتاندنی كۆپییه‌ك له‌ قورئانی پیرۆز لە سوید، رایگه‌یاند: “دەمەوەت بزانن وەک تورکیا بەهیچ شێوەیەک مل بۆ سیاسەتی هاندان و سیاسەتی هەڕەشە کەچ ناکەین”.


وتیشی: “ئەوانەی ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن تا دەگاتە ئەوانەی لە ژێر ناوی ئازادی بیروڕادا رێگەی پێدەدەن و چاوپۆشی لێدەکەن، ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن”.


سه‌رۆکكۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “کاردانەوەی خۆمان بە توندترین شێوە دەخەینەڕوو تا خەباتی پێداگرانە دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ئیسلام ئەنجام دەدرێت”.

راشیگه‌یاند: “دواجار خۆبەزلزانانی رۆژئاوا فێر دەکەین کە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان ئازادی رادەربڕین نییە”.

En az 10 karakter gerekli