مەسعود بارزانی: سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین

مەسعود بارزانی: سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین

حوزه‌یران 29, 2023 19:39
مەسعود بارزانی: سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین
0

لایک

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگه‌یاند: “كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندیی سەركۆنەی دەكەین”.

مەسعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی سووتاندنی كۆپییه‌ك له‌ قورئانی پیرۆز له‌ سوید، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیدا هاتووه‌: “كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندیی سەركۆنەی دەكەین”.

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌: “ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی رق و كینە دەكات”، و به‌ پێویستی زانیوه‌، هەموو لایەك رێگری لێبكەن.

En az 10 karakter gerekli