په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌

په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان وێڕای پیرۆزبایی جەخت دەکاتەوە کە گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌.

حوزه‌یران 28, 2023 11:20
په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌
0

لایک

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان وێڕای پیرۆزبایی جەخت دەکاتەوە کە گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی جەژنی قوربان:-

به‌ گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له‌ ته‌واوی موسڵمانان له‌ کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن.

با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌.

گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌، تا هه‌موومان پێکه‌وه‌ بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ بچین.

جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٣/٦/٢٧

En az 10 karakter gerekli