دەروازەی سنووری شوشمێ بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دەروازەی سنووری شوشمێ بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە

دەروازەی سنووری شوشمێ بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە

حوزه‌یران 27, 2023 12:16
دەروازەی سنووری شوشمێ بە رووی گەشتیاران دا دەکرێتەوە
0

لایک

لەمەراسیمێكی تایبەتدا، ئەمڕۆ سێشەممە دەروازەی سنوری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرمانشان كرایەوە، هاووڵاتیانیش دەتوانن ئەو دەروازەیە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری بەكاربهێنن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دەروازەی سنووری شوشمێ لەسنووری تەوێڵە لە نێوان هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان كرایەوە كە دەروازەكە لەئێستادا بەمەبەستی گەشتیاری بەكاردێت و كاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.

هاوکات، بڕیاردراوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە رێگەی دەروازەی سنوری شوشمێ ئەنجامبدرێت كە سوودی ئابوری بۆ هەردو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان دەبێت.

دەروازەی سنووری شوشمێ لە دیوی هەرێم کەوتووەتە سنووری شارەدێی تەوێڵە و 32 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دوورە، لە دیوی ئێرانیش لە سنووری شارۆچکەی نۆسود-ی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە.

En az 10 karakter gerekli