“سبەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “سبەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە”

“سبەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە”

حوزه‌یران 25, 2023 15:22
“سبەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە”
0

لایک

 

وەزارەتی دادی حکومەتی عێراق بڵاویکردوە، سبەی دووشەممە لە رۆژنامەی فەرمی وڵات یاسای بودجە بڵاودەکرێتەوە، دەشڵێت،”بڕگەکانی بودجە بەسەر سەرجەم ئەو خەرجیانەدا جێبەجێدەکرێت کە لە 1ی کانونی دووەمی 2023ـەوە کراون.”

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی بە فەرمی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە.

لە رێکەوتی 13ی 3ئازارى 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەياسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد.

دواتر، لە درەنگانی شەوی 8ی 6ی حوزەیرانى 2023 پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنەکانی بۆ پەسەندکردنی بودجە کرد، پێشتریش پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کردبوو.

دواجار، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 11ی حوزەیرانى 2023 لە دانیشتنی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجە، لە دانیشتنی ژمارە 31ی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی عێراق پەسەند کرا.

رۆژی چوارشەمەمە 21ئەم مانگەش سەرۆککۆمارى عێراق، واژۆى لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکراوى بودجەى گشتى عێراق کرد.

En az 10 karakter gerekli