ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتيمانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتيمانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدرا

ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتيمانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدرا

حوزه‌یران 25, 2023 08:42
ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتيمانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدرا
0

لایک

کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ شەممە قۆناغی 12ی زانستی تاقیکردنەوەی فیزیا و 12ی وێژەیی تاقیکردنەوەی جوگرافیایان وەک کۆتا ئەزموون ئەنجامدا و بەوەش خولی یەکەمی 12ی ئامادەیی بەهەردووە بەشەکەیەوە کۆتاییهات.

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ لە 3ی حوزەیرانەوە دەستیانپێکردووە و لە هەفتەیەکدا دوو وانە تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرا.

شایەنی باسە، بەشەکانی خوێندنی تورکمانی و سریانی لە رۆژی سێشەممە، کۆتا تاقیکردنەوە لە هەردوو بابەتی زمانی تورکی و سریانی ئەنجام دەدەن.

لەمساڵدا 117 هەزار 364 قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12دا کرد، لەو ژمارەیەش، 75 هەزار و 239یان زانستین و 39 هەزار و 113یان وێژەیین و سێ هەزار و 12ی دیکەشیان پیشەیین.

En az 10 karakter gerekli