سوودانی: بەردەوامین لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: بەردەوامین لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان

سوودانی: بەردەوامین لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە بەردەوامن لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

حوزه‌یران 19, 2023 21:17
سوودانی: بەردەوامین لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە جینین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەداوە، بەردەوامن لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بۆ ئەو بە مەبەستەیش دەستیان کردووە بەدابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردووەتەوە، عێراق کراوەیە بەڕووی ئەو چارەسەر و ڕێگایانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان دایناوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و گۆرانی ئاووھەوا، هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

لای خۆیەوە جینین ھێنیس پلاسخارت ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراقی بەرز نرخاندووە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ھەروەھا دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییان.

En az 10 karakter gerekli