یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی دەكرێت

 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی دەكرێت

حوزه‌یران 17, 2023 16:01
 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی دەكرێت
0

لایک

دادگای باڵای شانشینی عەرەبی سعودیە داوا لە هەموو موسوڵمانانی وڵاتەكەی دەكات،  لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 29/11/1444 كە دەكاتە 18/6/2023، چاودێری بینینی مانگی “زولحەجە” بكەن.  

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دادگای باڵای سعودیەوە بڵاوكرایەوە”رۆژی یەكشەممە 1/11/1444 كە دەكاتە 21/5/2023 زاینی، یەكەم مانگی زولقەعدە”بوو، ، بۆیە داوا لە موسڵمانان دەكرێت، ئەگەر سبەی یەکشەممە مانگیان بە چاو بینی یاخود بە تیلسكۆب، ئەوا نزیكترین دادگا ئاگاداربكەنەوە و شایەتی خۆیان پێشكەش بكەن، یان پەیوەندی بە نزیكترین ناوەندەوە بكەن”. 

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران، یەكەم رۆژی “زولحەجە” بێت لە زۆربەی وڵاتان و سێشەممە 27ی حوزەیران پشووی عەرەفات بێت و چوارشەممە 28ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.

En az 10 karakter gerekli