وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (سێشەممە 13ـی حوزه‌یرانی 2023)، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازیکرد لە پیدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد خاوەنی کۆمپانیای (کۆنسوڵ ترانس)ـی ئیسپانی.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هاتووه: ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و شانده ئیسپانیه‌كه، پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنین بوو لەهەرێمی کوردستان، كه ئەم پڕۆژەیە لەئێستادا لەقۆناغی کەڵکی ئابووریدایە (feasibility study) و لەلایەن کۆمپانیای (کۆنسوڵ ترانس)ـی ئیسپانییەوە جێبەجێ دەکرێت، لەمڕۆەوە خاوەنی کۆمپانیاکە دڵنیاییدا بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کە لە داهاتووێکی نزیکدا کارەکانی قۆناغی کەڵکی ئابووری تەواو دەکەن و راپۆرتی کۆتایی پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکەن، ئەوەش قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەکەیە.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاندی میوان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنین هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری هاوبەش و پڕۆژەی گەورەتر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێم ئەنجامبدەن.
له رۆژی 1 – 4 – 2022، لە رێورەسمێکدا دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، واژووی گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی لە هەرێمی کوردستان واژوو کرد، کە کۆمپانیای “کۆنسوڵ ترانسی” ئیسپانی ئەنجامیده‌دات.
دانا عەبدولکەریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگەیاندبوو، بەخۆشحاڵییەوە گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینمان لەگەڵ کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانسی ئیسپانی واژوو کرد، هیوادارین ئەمە سەرەتایەکی باش بێت بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە هەرێم دەستپێبکەین.