وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “وێنەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی خوێندکارێکی دەرەکی (تمهیدی) لە ئامادەیی زرکا، بڵاوبووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر”.
وەزارەت لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەی پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارێکی دەرەکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاماژە بەوە دراوە، وێنەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی خوێندکارێکی دەرەکی (تمهیدی) لە ئامادەیی زرکا، بڵاوبووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر.
راشگەیەندراوە، وێنەگرتنی پرسیارەکان لەنێو هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بەپێی رێنمایی رێگە پێنەدراوە، هەر سەرپێچیەک بکرێت لەو بارەیەوە پاش چەند خولەکێک لای ئەوان بەدیار دەکەوێت کە چ قوتابیەک بووە.