سبەی پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ ئاشکرا دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • سبەی پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ ئاشکرا دەبێت

سبەی پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ ئاشکرا دەبێت

سبەی کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر (ئەربیل) لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەرمیلان کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

حوزه‌یران 10, 2023 11:14
سبەی پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ ئاشکرا دەبێت
0

لایک

سبەی لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا کە تێیدا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەرمیلان کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە، پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاری دەکرێت.

یارییەکە کاتژمێر 22:00 لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک دەست پێ دەکات.

ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاک یارییەکە بەڕێوە دەبات. پاوێل سۆکۆڵنیکی و تۆماس لیستکیڤیچ’یش وەک یاریدەدەری ناوبژیوان لە یاریگا ئامادە دەبن. ئیستڤان کۆڤاچی رۆمانیش دەبێتە چوارەم ناوبژیوانی یارییەکە.

یارییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی TV8 و EXXEN پەخش دەکرێت.

لە یاری کۆتاییدا مانچستەر سیتی هەوڵ دەدات بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەست بهێنێت و ئینتەر میلان’یش دەیەوێت بۆ چوارەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامەکە بباتەوە.

یانەی مانچستەر سیتی کە لە وەرزی 2020-2021 یەکەم یاری کۆتایی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، بە ئەنجامی 1-0 دۆڕا.

ئینتەرمیلان لە وەرزی  1963-1964 بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریال مەدریدی بردەوە و لە وەرزی 1964-1965 بە ئەنجامی بە ئەنجامی 1-0 لە بەنفیکای بردەوە، هەروەها لە وەرزی 2009-2010 بە ئەنجامی 2-0 لە بایرن میونخی بردەوە و جامەکەی بەدەست هێنا. هاوکات یانە ئیتاڵییەکە لە وەرزی 1966-1967 بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر بە سەڵتیک دۆڕا و لە وەرزی 1971-1972 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی ئەیاکس دۆڕا.

72 هەزار هاندەر

یەکێتیی تۆپی پێیی ئەورووپا رایگەیاند کە نزیکەی 72 هەزار هاندەر لە یاری کۆتاییدا لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک ئامادە دەبن.

لە یاریگاکەدا شوێنی تایبەت بۆ سپۆنسەر و خاوەن بلیتی VIP ئامادە کراوە.

هاندەرانی ئینتەرمیلان لە بەشی باکووری یاریگاکە دەبن و هاندەرانی مانچستەر سیتی لە بەشی باشووری یاریگاکەدا ئامادە دەبن.

هاوکات 447 خۆبەخش کە بۆ یاری کۆتایی دەستنیشان کراون، هاوکاریی هاندەران دەکەن.

En az 10 karakter gerekli