وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم

وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم

حوزه‌یران 7, 2023 08:49
وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم
0

لایک

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە هیچ جۆرێك سازش لە مافە یاسایی و دەستووریيەكانمان ناكەین.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم پێشوازیكرد لە محەمەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم و شاندێكی یاوەری.

لەدیدارێكدا وەزیری دارایی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە حكومەت و گەلی توركیا كرد و هیوای خواست سەردەمێكی نوێ لە توركیا بێتە ئاراوە.

لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغدادش، وەزیری دارایی روونیكردەوە لەسەر ئاستی باڵای سیاسیی هەرێم و بەغداد گفتوگۆ و پەیوەندییەكان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر ئەو بڕگە و ماددانەی پڕۆژەیاسای بوجەی عێراق كە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان.

روونیشیكردەوە وەك شاندی دانوستانكاری هەرێم پێشبینی ئەو كێشەو گۆڕانكارییانەیان نەكردووە بەهۆی ئەوەی پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای پاریس رێككەوتنی سیاسی و حكومیان لەسەر بودجە و نەوت كردووە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانیان بە دەقی یاسایی چەسپاندووە.

ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشكرد، تاڕادەیەك نەرمی نواندن هەیە، بەڵام بەهیچ جۆرێك سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەكانمان ناكەین و پابەندین بەو رێككەوتنانەی پێشتر ئەنجاممانداوە و چاوەڕوانین سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆڵی گرنگ و ئیجابی ببینێت لەو ڕووەوە.

En az 10 karakter gerekli