عێراق پابەندی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس دەبێت

عێراق پابەندی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس دەبێت

وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بریارەکەی ئۆپێک پڵەس راگەیاند.

حوزه‌یران 4, 2023 22:12
عێراق پابەندی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس دەبێت
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 4-6-2023، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی خۆویستانەی بەرهەمهێنانی بڕی 211 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی مانگی 12ـی 2024، بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، کە لە مانگی نیسانی رابردوو رایگەیاندبوو.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، “ئەم کەمکردنەوە خۆویستانەیە بەگوێرەی ئاستی بەرهەمهێنانی داواکراو دەبێت هەروەکو لە کۆبوونەوەی 35ـەمینی وەزاری ئۆپێک پڵەس لە 4ـی حوزەیرانی 2023 رێککەوتنی لەسەر کراوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە (4ـی حوزەیرانی 2023)، کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لە ڤیەننا بەڕێوەچوو کە تێیدا بڕیاریاندا بۆ ساڵی 2024 رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 40.46 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری بازاڕ و هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوو، هەروەها بەهۆی بەردوامی دابەزینی نرخی نەوت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئۆپێک پلەس، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە، رۆژانە بڕی 1.4 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2024 لەسەر ئەو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بەردەوام دەبن.

واشبڕیارە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پڵەس لە 26ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت بۆ بڕیاردان و پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس، لە کاتێکدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیش لە ئێستادا بۆ ساڵی 2023 لەلایەن ئەندامانی ئۆپێک پڵەسەوە بریتییە لە 41.86 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە.

En az 10 karakter gerekli