وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەکاتەوە کە رۆژی شەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەی وەزارییان دەستپێدەکات، رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوەسەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
لە ئاگادارییەکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، “ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رێکەوتى (3ی6ی2023) کاتژمێر (7:30)ـى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم”.
بۆ دۆزینەوەی شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم، قوتابیانی قۆناغی 12 دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://drive.google.com/drive/folders/1mXb3_mdso3sf30f7c-teV2VI3u9dC4dN