داهاتی نەوتی سێ یەکی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا

داهاتی نەوتی سێ یەکی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا

ئایار 30, 2023 21:28
داهاتی نەوتی سێ یەکی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا
0

لایک

کۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، لە سێ یەکی ئەمساڵدا داهاتی نەوتی عێراق نزیکەی 30 ملیار دۆلار بووە و مانگانە زیاتر لە 98 ملیۆن بەرمیلیشی هەناردە کردووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند: لە سێ یەکی ئەمساڵ عێراق 393 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تێکڕایی مانگانە زیاتر لە 98 ملیۆن بەرمیل و رۆژانە سێ ملیۆن و 275 هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە کردووە.

لەبارەی داهاتەکەیەوە، سۆمۆ دەڵێت: عێراق بە تێکڕایی مانگانە حەوت ملیار دۆلاری دەستکەوتووە و نرخی هەر بەرمیلێک بە تێکرایی 76 دۆلار بووە.

En az 10 karakter gerekli