لهبارهی بڕیارهكهی دادگای فیدراڵی عێراق، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتیانی کوردستان دەکەین، هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و رێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ههروهها وتهبێژی پارتی دهڵێت: “لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا”.
دهقی روونكردنهوهكه:
لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوە و سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریکراو.
ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسکردنی هەنگاوەکان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەکە، بەڵکو داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتیانی کوردستانیش دەکەین هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و ڕێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، هەروەها داوا لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. بەهیوای سەرکەوتن.
مەحمود محەممەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
30ـی 5ـی 2023