وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە روونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە روونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە روونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

ئایار 28, 2023 10:42
وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە روونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
0

لایک

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، مەترسییەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەمترە لەوەی باسی لێوەدەکرێت و چەند حاڵەتێکی تۆمارکراو هەیە وبەپێی پەیڕەوی زانستی و پزیشکی چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، خەڵکی عێراق دڵنیا دەکەنەوە کە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و چەند حاڵەتێکی تۆمارکراو هەیە و بەپێی پەیڕەوە زانستی و پزیشکییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، رێنماییەکانی خۆپارێزی زۆر گرنگە بە تایبەتی ئەو رێکارانەی لەلایەن وەزارەت کشتوکاڵەوە بڵاوکراونەتەوە بۆ بەخێوکەرانی ئاژەڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە نەخۆشخانە ڤێرتێنەرییەکان و گۆشتفرۆشەکان دەکەن پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن گۆشت جوان بشۆنەوە و دوای چاککردنی گۆشت دەستیان بشۆن و گۆشت بە شێوەکەی باش لێبنێن.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دیواری ملولە خوێنییە وردەکان و لە دیاترین نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ماندوێتییە.

En az 10 karakter gerekli