پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد

ئایار 27, 2023 11:14
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد
0

لایک

سایلۆکانى هەرێم دەستیان بە پڕۆسەى وەرگرتنی گەنمى جوتیاران کرد و کەمى بڕى ئەو گەنمەش کە لە جوتیاران وەردەگیرێ ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەرگاى سایلۆکانى هەرێم بەرووى وەرگرتنى گەنمى جوتیاراندا کرایەوە، لە ئیستادا بڕیارە بڕى 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێک لەو گەنمەش بڕى 850 هەزار دینار دیاریکراوە بدرێت بە جوتیاران بەرامبەر گەنمەکەیاندا.

وەرگرتنى گەنم بەپێى پارێزگاکان بەمجۆرەیە:

لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بڕى 160 هەزار تۆن گەنمى جوتیاران وەردەگیرێت، لە پارێزگاى هەولێر بڕى 115 هەزار و لە پارێزگاى دهۆکیش 100 هەزار تۆن گەنم لە بەرهەمى ئەمساڵى جوتیاران وەردەگیرێت کە بڕیارە ئەو بڕە بەهۆى ناڕەزایەتیی جوتیارانەوە زیاد بکرێت.

لە ئێستادا بڕى 40 ملیار دینار هاتووە بۆ هەرێم بۆ پارەى گەنمى جوتیاران و لەو بڕەش 20 ملیارى بۆ شارى سلێمانییە و 10 ملیاریش بۆ هەولێر و 10 ملیارى دیکە بۆ پارێزگاى دهۆک.

وەرگرتنى ئەو بڕە گەنمەش ناڕەزایەتیی جوتیارانى لێکەوتوەتەوە و دەڵێن: ئەمساڵ بەرهەمەکان باش و بەپیتن و گەنمێکى زۆریان دەمێنێتەوە و دەبێت بە هەرزان بیفرۆشنەوە.

En az 10 karakter gerekli