ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند

ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند

ئایار 15, 2023 13:21
ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند
0

لایک

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا رایگەیاند: پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتیی دەکات بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە کاری پێکەوەیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند: پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە رێککەوتن.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.

ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە دوێنی یەکشەممە، تیمی وەزاری یەکێتی گەڕایەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

En az 10 karakter gerekli