کۆمەڵ سەرجەم نوێنەرەکانى لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی دەکشێنێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمەڵ سەرجەم نوێنەرەکانى لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی دەکشێنێتەوە

کۆمەڵ سەرجەم نوێنەرەکانى لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی دەکشێنێتەوە

ئایار 2, 2023 08:14
کۆمەڵ سەرجەم نوێنەرەکانى لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی دەکشێنێتەوە
0

لایک

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، “لەکۆبونەوەی گشتی حزبەکەیدا بڕیاریانداوە سەرجەم نوێنەرانی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن”.

عەلی باپیر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلای هەمولایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە، ترسی جیددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروستبووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە، لەو ڕووەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نیە، بۆیە بە پێویستمانزانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا، سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن”.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، “سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەمو براو خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون”.

En az 10 karakter gerekli