پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

نیسان 22, 2023 12:26
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرزی بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی بۆ ساڵی 2023 دەستپێکردوو لە سێ پارێزگا سایلۆکان بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەی جوتیاران کرانەوە.

حەیدەر نوری کەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، لەمیانی وەرگرتنی یەکەم بڕە گەنم لە پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، لە پارێزگاکانی دیوانیە، کەربەلا، بابل و سایلۆکان بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەی ئەمساڵ کراونەتەوە.

وتیشی، دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی وەرگرتن و بەتاڵکردنی دانەوێلە لە سایلۆی کەربەلا، کارمەندانی ژمێریاری دەستیانکردووە بە ھەژمارکردن و رێکخستنی شایستەی دارایی جوتیاران و چەکی پارە دراوەتە جوتیاران.

پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە چوار ملیۆن تۆن و بەشی 85%ی پێداویستییەکانی وڵات دەکات.

En az 10 karakter gerekli