ئومێد خۆشناو: هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو: هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە

ئومێد خۆشناو: هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە

نیسان 21, 2023 09:23
ئومێد خۆشناو: هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت: سەرەڕۆیی و یاساشکاندن لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت، بەڵام هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو رووداوانەی لە ماوەی ئەم مانگە لە هەولێر روویاندا، وتی: “ئەو رووداوانە بە هیچ جۆرێک نە گوزارشت لە بەها و ئەخلاقی خەڵکی هەولێر دەکەن نە گوزارشت لە بێهێزی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و حکومەتێک دەکات کە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە”.

وتیشی: “سەرەڕۆیی و یاساشکاندن لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت، سەرەڕای نیگەرانیمان ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لە سنووری پارێزگای هەولێر هیچ رووداوێک بە تەمومژاوی نا‌هێڵدرێتەوە و ناسنامەی بکەرانی ئەو کردارانە ئاشکرا دەکرێت، یاسا بەرقرارە و ئەو کەسانەی یاساشکێنیان کردووە ئێستا لەبەردەم حوکمی یاسادان و بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن”.

En az 10 karakter gerekli