مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە سنوورەکانی نێوانیان لەگەڵ تایوان بەردەوامی هەیە و تایوان بە هەڕەشە لێکیدەداتەوە.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و تایوان بەردەوامی دەکێشێت، لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان ئاشکرایکردووە، هێزەکانی چین بە 71 فڕۆکە و 9 کەشتی جەنگی ئابلووقەیان خستووەتەسەر وڵاتی تایوان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات تائێستا بە ئەنجامی ئەرێنی نەگەیشتووە و رۆژانە چین هەڕەشەی داگیرکردن لە تایوان دەکات.