نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری سەخترین وشكەساڵی بووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری سەخترین وشكەساڵی بووەتەوە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری سەخترین وشكەساڵی بووەتەوە

نیسان 7, 2023 11:31
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری سەخترین وشكەساڵی بووەتەوە
0

لایک

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق هۆشداری دەدات و سەرۆكی بەرنامەی گەشەپێدانی مرۆیی سەر بە رێكخراوەكەش لە عێراق دەڵێت، “عێراق دووچاری سەخترین وشكەساڵی بووەتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر سێكتەرەكانی دیكە و تاك بە تاكی وڵات دەبێت”.

لەو بارەیەوە ئۆكی لوتساما سەرۆكی بەرنامەی گەشەپێدانی مرۆیی لە بەغداد رایگەیاند، ئاستی ئاو لە عێراق رووی لە كەمبوونەوە كردووە و ئەوەش هەڕەشە و مەترسییە لەسەر داهاتووی عێراق و لە ئێستاشدا عێراق دووچاری وشكەساڵییەكی سەخت بووەتەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی خۆراك و سێكتەری كشتوكاڵی بە تایبەت لە عێراقدا دروستدەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بە روونی لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەركەوتووە.

En az 10 karakter gerekli