دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەکات

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەکات

رۆژی پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دەستپێدەکات

نیسان 5, 2023 08:44
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەکات
0

لایک

وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دەستپێدەکات.

وەزارەتى دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 06-04-2023، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت، بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت”.

ئەمەش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت واژۆكرد و له‌مه‌ودوا هه‌رێم نه‌وت له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات و هه‌ژمارێكی بانكی بۆ پاره‌ی نه‌وت ده‌كرێته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli