مالیكی داوا دەكات پلاسخارت عێراق جێبهێڵێت

مالیكی داوا دەكات پلاسخارت عێراق جێبهێڵێت

ئازار 30, 2023 21:09
مالیكی داوا دەكات پلاسخارت عێراق جێبهێڵێت
0

لایک

سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق بە “دەستوەردان” لە كاروباری وڵات تۆمەتبار دەكات و داوا دەکات عیراق جێبھێڵێت.

نوری مالیكی كە لە ساڵی 2006 تا 2014 بۆ دووخول سەرۆكوەزیرانی عیراق بوو، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (Le Figaro)ی فەڕەنسی بەتوندی ھێرشی كردە سەر جێنین ھێنیس پلاسخارت و بەوە تۆمەتباری كرد كە دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات و رایگەیاند: “پلاسخارت رێز لە رۆڵی خۆی ناگرێت و دەست لە كاروباری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەردەدات.”

مالیكی دەشڵێت:” رێككەوتنی ئێمە و نەتەوە یەكگرتوەكان تەنھا باس لەوە دەكات، ئەگەر عیراق پێویستی بە یارمەتی ھەبوو، ئەوا حكومەتی عێراق بە فەرمی داوایەک لەوبارەیەوە پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات، نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەڕێگای نوێنەری خۆیەوە لە بەغداد یارمەتی عێراق دەدات، بەڵام نوێنەرەكەی ئێستای نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغداد ھەموو سنوورێكی تێپەڕاندووە، بۆیە داوادەكەم كە عێراق جێبھێڵێت و نەتەوە یەكگرتووەكان، كەسێكی دیكە لە شوێنی ئەو دەست نیشان بكات”.

سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە بەشێكە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەروەھا رایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی، موقتەدا سەدری پەراوێز نەخستووەو وتوویەتی: “ئامادەین دەستی ئاشتبوونەوە و تەبایی بۆ موقتەدا سەدر درێژ بكەین و ناكۆكییەكانمان وەلابنێین”.

En az 10 karakter gerekli