پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا

دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سێ ساڵ کە بەمدواییە لە بەغدادەوە خەرجکرا، بە تەواوی دابەشکرا

ئازار 30, 2023 10:17
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سێ ساڵ کە بەمدواییە لە بەغدادەوە خەرجکرا، بە تەواوی دابەشکرا.

وەزارەتی بازرگانی بڵاویکرەوە “سێشەممە 28-03-2023، لە هەولێر(ئەربیل) چەکی دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و2015 و 2016 لە رێگەی 16 هەزار چەک بەسەر جوتیارانی سنووری هەولێر دابەشکرا، کە کۆتا بڕی لەو پارەی لە شایستەی دارایی جوتیاران لەلای حکومەتی فیدراڵ بوو”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی ئەو بڕەپارەی ئەو سێ ساڵەی وەک شایستەی داراری لەلای حکومەتی ناوەندی راگیرابوو لە ماوەی ئەمساڵدا و لە کابینەی نۆیەم ئەو مافە بۆ جوتیاران گەرێندرایەوە.

En az 10 karakter gerekli