وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی کۆکردنەوەی سزای ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی کۆکردنەوەی سزای ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی کۆکردنەوەی سزای ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد

ئازار 29, 2023 14:16
وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی کۆکردنەوەی سزای ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد
0

لایک

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (2) کە لە 20 ئازاری 2023 دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان دادەمەزرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، بەپێی ماددەی (45) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە (1) ی ساڵی (2020) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کەلەیاساکەدا دەقی لەسەر نوسراوە و لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕگەیەکی رێنماییەکە پارەی ناو سندوقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لە ماددەی 38 یاساکەدا هاتووە و بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ڵێت، هەروەک لە بڕگەیەکی تردا هاتووە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و راستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندوقەکە.

ئەوەش هاتووە، لێژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.

En az 10 karakter gerekli