وهزارهتی دهرهوهی عێراق بههۆی سكاڵایهكی شانشینی بهحرهین به پێشێلكردنی پرۆتۆكۆله دیپلۆماسییهكان، بانگهێشتی بهرپرسی كاروباری عێراق له بهحرهین دهكاتهوه.
ئهحمهد سهحاف، وتهبیژی وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگەیاند، “فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق بڕیاریداوه بەرپرسی کاروباری عێراق له شانشینی بەحرەین بگەڕێندرێتەوە بۆ بارەگای وەزارەت لە بەغداد”.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەبدولەتیف ئەلزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەهات، کە بەحرەین یاداشتێکی ناڕەزایی لەسەر پێشێلکاریە دیپلۆماسییەکانی، موئەیەد عومەر، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە بەحرەین داوەتە ئەو وڵاتە.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو پێشێلکاریانەی موئەیەد ئەنجامی داوە بریتی بووە لە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان رێکدەخەن لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی بەحرەین، کێشە دیپلۆماسییەکە بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ هاوتا بەحرەینییەکەی کۆتایی هات، هەروەها جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندییە برایەتییە مێژووییەکەی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی بەرپرسی کاروباری عێراقی لە بەحرەین بۆ وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد راگەیاند.