وەزیری دارایی: چاوەڕێین هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی: چاوەڕێین هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت

وەزیری دارایی: چاوەڕێین هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت

ئازار 27, 2023 21:11
وەزیری دارایی: چاوەڕێین هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت
0

لایک

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27ـی ئادار2023)، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنی لە چۆ کیجۆنگ کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر، باسی لە دواین گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە دیدارەکەدا، ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لە چوارچێوەی ئەو رێکەوتنە سیاسیەی کە پێشتر لەنێوان لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی دەوڵەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کراوە، کە بووەتە هۆی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، کێشەی نەوتیش بەهەمان شێوە چارەسەر بکرێت.

En az 10 karakter gerekli