سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلادەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلادەکاتەوە

سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلادەکاتەوە

ئازار 24, 2023 11:18
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای هەڵبژاردنەکان یەکلادەکاتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەی شەممەی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی تۆڕی میدیایی عێراقی دیاریکرد.

بەگوێرەی خشتەی کاری بەرنامەی کاری سبەی شەممە، کە بڕیارە کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو بەڕێوەبچێت، تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان.

جگە لەوەش لە دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر ئەوە بەڕێوەدەچێت کە ئایا ئەنجومەن بڕوای بە وەڵامەکانی دەستەی ئەمینداریەتی تۆڕی میدیایی عێراقی هەبوە یان نا؟

پەرلەمان دوای نیوەشەوی رۆژی یەکشەممەی رابردوو دانیشتنێکی ئەنجامدا، کە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام بوو، بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردن کە مشتومڕێکی زۆری لەسەربوو.

پەرلەمان دەنگیدا بە پەسەندکردنی میکانیزمی تایبەت بۆ هەژمارکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ هەمواری یاسای هەمواری سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان و یاسای هەڵبژاردنی قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018، هەروەها بڕیاریدا هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە 6ی (تشرینی دوەم/)ی 2023 ئەنجامبدرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا کە پەرلەمانی داهاتوو لە (239) کورسی پێکدێت، کە هەمان ژمارەی ئێستایە.

En az 10 karakter gerekli