سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 1% به‌رزبووه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سعودیه و رووسیا هات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی وڵاتی چین له‌سه‌ر نه‌وت.
بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت 81 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و بەرمیلێک به 75 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، هەر بەرمیلێک نه‌وتی رۆژئاوای تێکساس 78 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و بە 69 دۆلار‌و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.