فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم کە لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکرێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، به جێبه‌جێكردنی حه‌وت مه‌رج، ئاماده‌ن ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بده‌ن.
نه‌وره‌س مه‌حمود، ئه‌ندام له فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه مه‌رجیان هه‌یه، له‌وانه داوا ده‌كه‌ن دادپه‌روه‌ری له بودجه‌دا په‌یڕه‌وبكرێت و ده‌رچووی خوێندنن دابمه‌زرێنرێن، ئه‌وانه چه‌ندین ساڵه به‌گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن شایسته‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “داوا ده‌كه‌ین وه‌قفی سووننه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، هاوكات داوا ده‌كه‌ین هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆ لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ کارە مەدەنییەکان وه‌ربگیرێن.
نه‌وره‌س مه‌حمود ده‌شڵێت، “به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانمان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی دایه و له ئه‌گه‌ری پشتگوێخستنیدا هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت”.
دوێنێ 13-03-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر(ئەربیل) و بەغداد، حکومەتی هەرێم رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.