ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێپەڕێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێپەڕێنێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێپەڕێنێت

ئازار 1, 2023 10:52
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێپەڕێنێت
0

لایک

درەنگانی شەوی رابردوو سێشەممە 28ـی شوباتی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

گۆتێرێس و فوئاد حوسێن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد، تیایدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەربڕی و رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێپەڕێنێت.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی ئەو هاووڵاتییانەی عێراقی کردووە کە ئاوارەی سووریا بوونە، کە وەکو خۆی دەڵێت، “بە بارودۆخێکی سەختی ژیاندا تێدەپەڕن”، پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان لە دەرەوەی وڵاتیش دەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گۆتێرێس ئاماژەی بەوەکرد، چەندین جار سەردانی عێراقی کردووە و هیواخوازە کاتی پێویست هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆیەوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەخێرهاتنی گۆتێرێسی کرد و جەختی لەوەکردەوە، “سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای فەرمی حکومەتی عێراق سەردانی بەغدادی کردووە”.

فوئاد حوسێن، وتیشی، “پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، سوپاسی هەوڵەکانی گۆتێرێز دەکەین بۆ پاڵپشتیکردن لە حکومەتی عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێدەکەن و راوبۆچوونەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئێستای وڵاتەکە بە هەند وەردەگرن.

En az 10 karakter gerekli