شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق کوژرانی پێنج تیرۆریستی لە بۆردومانێکی ئاسمانی لە سه‌ڵاحه‌دین راگەیاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق له بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، لە بۆردومانێکى فڕۆکەكانی سوپاى عێراقدا پێنج “تیرۆریست” كه سه‌ر به رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون لە ناوچەى وادى عوزێم لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین کوژراون.
ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنجامی چاودێری و بەدواداچوونی تەکنیکی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه.