بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەرزبووەوە، ئەوەش دوای نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی و بەردەوامیی هەڵاوسان لە ئەمریکا، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو.
بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە کرا، نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 74 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1827 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.